زایەڵە ـ تۆماس سەیلەر باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق ڕایگەیاند، پێشوازی لە ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان.

سەیلەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی نووسیوە و دەڵێ" پێشوازی لە دیاریکردنی 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەم.

ئاماژەشیداوە، لە نزیکەوە لەگەڵ هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق، هەموو لایەنە چالاکەکانی سیاسی کوردستان و نەتەوەیەکگرتووەکان کار دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.

کامەران کەریم